Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:53

وەزارەتی پێشمەرگە: خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی 2018 تا 2021ی ئەفسەران گەڕایەوە

کوردستان TV
100%

دوای دەرچوونی فەرمانی هەرێمی لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و رەزامەندی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌م خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی 2020 و 2021 لەگەڵ پاشکۆی خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ساڵانی 2018 و 2019ی ئەفسەرانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م دوای بڕینی رێکارە یاساییەکان خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆز و ئەیلوولی هەردوو ساڵەکانی 2020 و 2021ی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە گەڕایەوە وەزارەتی پێشمەرگە و لەلایەن فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە واژۆی لەسەر کرا.

لەمبارەیەوە سەرۆکی ئەرکان رایگەیاند: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی بە زووترین کات خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزەکانی (70 و 80)ش وەک دیوانی وەزارەت، رێچکەی یاسایی خۆی وەربگرێت و فەرمانی پلە بەرزکردنەوەی ئەوانیش دەربچێت.

سەرۆکی ئەرکان دڵنیاییشی دا کە کار بۆ تەواوکردنی خشتەکانی نەورۆز و ئەیلوولی ساڵی 2020و نەورۆزی ساڵی 2023ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکرێت و بەپێی پێویست و لە کاتێکی گونجاودا، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەی ئەوانیش دەردەچێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.