Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:51

هاتووچۆی هەولێر ئاگاداری کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

هاتووچۆی هەولێر لەبارەی ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ ئاگاداری کۆمپانیاکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکاتەوە و دەڵێت، ڕێگەپێدراو نییە ئۆتۆمبێل بەبێ تابلۆ بهێنرێت بۆ پشکنین.

ئەمڕۆ سێشەممە 02ـی 05ـی 2023 بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاو کردۆتەوە و هۆشداری داوە کە "بەهیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە ئۆتۆمبێل بەبێ تابلۆ بۆ سەنتەرەکانی پشکنین بێنن، هەر کۆمپانیایەک ئەوکارە بکات سزا دەدرێت."

هاتووچۆی هەولێر سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلانەی کە ئێستا لە سەنتەرەکانی پشکنین جێهێڵراون ئاماژەی بەوە داوە کە دەبێت لە ماوەی 24 کاتژمێر لایببەن، بەپێچەوانەوە دەستیان بەسەردا دەگیرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.