Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:33

سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە لە پۆستەکەی لابرا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە دوای ئەوەی لە پۆستەکەی لابرا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات و باسی لەوە کردووە کە لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە سەنگەریان لێگرتووە، دەشڵێت، ئەوەی ویستیان بیکەن کردیان.

سەید حەکیم هانەسوورەیی، سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە دوای 6 مانگ لە وەرگرتنی پۆستەکەی  لابرا، ڕوونکردنەوەیەکی لەمبارەیەوە بڵاو کردۆتەوە و بە خەڵکی هەڵەبجە دەڵێت، "هاوشاریانی خۆشەویستم ئاشکرایە من لە حاڵەتێکی نائاساییدا پۆستی سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجەم وەرگرت، لەکاتێکدا باش دەمزانی سەرەڕای ئەوەی لەلایەن حیزبەوە پشتگیریم ناکرێت، بەڵکوو لە چەندین شوێنەوە کەوتوونەتە دژایەتی کردنم."

دەشڵێت، "جگە لەوەش لە یەکەم ڕۆژی دەستبەکاربوونمەوە لەلایەن کەسانی دەستڕۆیشتووی ئیدارەی هەڵەبجە کە تەلەفۆنم بۆ دەکرا بەشێوەی ئەمر و نەهی قسەیان لەگەڵ دەکردم، بێئاگا لەوەی کەرامەتی خۆم و سەربەرزی بنەماڵەکەم هی ئەوە نییە ئەو جۆرە مامەڵانە قبووڵ بکەم."

سەید حەکیم هانەسوورەیی دووپاتی دەکاتەوە، "لەبەر ئەوە هەر لە سەرەتاوە سەنگەریان لێم گرت، ئەوەی ویستیان بیکەن کردیان و لەکۆتاییدا لەو پۆستە لادرام."

سەرۆکی شارەوانیی هەڵەبجە هەر لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەش داوە کە "ئەوەندەی پێمکرا لەوماوە کەمەدا کە لەوێ بووم بەدڵسۆزیییەوە کارم بۆ شارەکە کردووە."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.