Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 08:23

كچه‌ ونبووه‌كه‌ی دهۆك به‌سه‌لامه‌تی دۆزرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ئاشكرای كرد كه‌ كچه‌ ونبووه‌ ته‌مه‌ن 13 ساڵییه‌كه‌ی شاره‌دێی قه‌سرۆك سه‌ر به‌ پارێزگاكه‌یان دۆزییه‌وه‌.

هێمن سلێمان گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك ڕایگه‌یاند: سوپاسی هاوكاری هاووڵاتییان ده‌كه‌ین له‌ دۆزینه‌وه‌ی كچه‌ ته‌مه‌ن 13 ساڵییه‌كه‌ی شاره‌دێی قه‌سرۆك.

ڕاشیگه‌یاند كچه‌كه‌ كه‌ ناوی هودایه‌‌، به‌ سه‌لامه‌تی دۆزراوه‌ته‌وه‌ و ڕاده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه‌.

هێمن سلێمان پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌م كاتژمێر 3ی دوای نیوه‌ڕۆ هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی سلێمان جه‌میل له‌ بنكه‌ی پۆلیسی شاره‌دێی قه‌سرۆك ئاماده‌بوو و هه‌واڵی بزربوونی كچه‌كه‌ی به‌ پۆلیس دا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه‌ هاووڵاتییه‌كه‌ گوتوویه‌تی‌ له‌ كاتژمێر 5ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كچه‌كه‌ی به‌ناوی (هودا) له‌ ماڵ ده‌ركه‌وتووه‌ و تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر نییه‌ و بێ سه‌روشوێنه‌.

گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك وێنه‌ی كچه‌كه‌ی بڵاو كردبووه‌وه‌ و داوا له‌ هاووڵاتییان كردبوو‌ هه‌ر كه‌سێك زانیاری له‌سه‌ر هه‌بێت ئاگادارییان بكاته‌وه‌‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.