Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:43

دەست بە جێبەجێکردنی پڕۆژەی پریپەید دەکرێت؛ بزانە سەرەتا لە کوێ دەستپێدەکات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆژەی پریپەید جێبەجێ دەکرێت و لە سەرەتادا لە یەکەکانی نیشتەجێبوون دەستپێدەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 02ـی 05ـی 2023 کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی کارەبای کرد و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە داهاتی کارەبا و فرۆشتنی وزە و کەمکردنەوەی قەرزەکانی کارەبا و سیستەمی پریپەید کرا.

وەزارەتی کارەبا سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: بڕیاری جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید درا و لە سەرەتادا لە ژمارەیەک لە یەکەکانی نیشتەجێبوونی شارە گەورەکان دەستپێدەکرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە وەزیری کارەبای هەرێمی کوردستان سوپاسی تیمەکانی کارەبای کرد کە لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا دڵسۆزانە خزمەتگوزاریی کارەبایان بۆ هاووڵاتییان دابین کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.