Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 20:34

نرخی نه‌وت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ڕووی له‌ دابه‌زین كرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ سێشه‌م‌ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وام رووی له‌ دابه‌زین بووه‌ و به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ سه‌رله‌ئێواره‌ ڕێژه‌ی زیاتر له‌ 5%ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ سه‌رله‌ئێواره‌ له‌گه‌ڵ داخستنی بازاڕه‌كان نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت ڕێژه‌ی 5.16%ی نرخه‌كه‌ی له‌ده‌ست دا و گه‌یشته‌ 75.3 دۆلار.

به‌هه‌مانشێوه‌ نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش دابه‌زی و ڕێژه‌ی 5.05%ی نرخه‌كه‌ی كه‌مبووه‌وه‌، ئێستا هه‌ر به‌رمیلێك ئه‌م جۆره‌ نه‌وته‌ به‌ 71.95 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێ.

 ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ ئادار (مانگی سێ)ی ڕابردووه‌وه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ نرخی نه‌وت له‌ بازاڕه‌كانی جیهان بۆ خوار نرخی 76 دۆلار دابه‌زێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.