Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 09:27

هاووڵاتییان سكاڵا له‌ پیسی خواردنگه‌یه‌ك ده‌كه‌ن و به‌هۆیه‌وه‌ داده‌خرێت

کوردستان TV
100%

قایمقامییه‌تی سلێمانی ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مشه‌و سێشه‌م له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتییان و به‌هۆی پیسییه‌وه‌ خواردنگه‌یه‌كیان داخستووه‌.

قایمقامییه‌تی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌: كه‌مێك پێش ئێستا و به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به ‌مه‌رج و ڕێمناییه‌كانی كاركردن، قایمقامییه‌تی سلێمانی خوارده‌مه‌نی خێرای سپێناغ له‌ گه‌ڕه‌كی ئاوباره‌ داخست.

بڵاویشی كرده‌وه‌: هاووڵاتییان سكاڵایان له‌سه‌ر پیسی خواردنگه‌كه‌ و پابه‌ندنه‌بوون به‌ ڕێنماییه‌كان كردووه‌.

قایمقامییه‌تی سلێمانی داواشی له‌ هاووڵاتییان كرد له‌ كاتی بوونی گومان و سكاڵا له‌سه‌ر هه‌ر خواردنگه‌ و چێشتخانه‌یه‌ك په‌یوه‌ندی به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان بكه‌ن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.