سكرتێری پهرلهمانی كوردستان لهسهر پرسی شێوازی ژماره و دابهشبوونی كورسی و بهشداریكردنی پێكهاتهكان له ههڵبژاردنی داهاتووی پهرلهمانی كوردستان ڕایگهیاند، بۆ هیچ كهس و لایهنێك نههاتووه بڕیار لهسهر چۆنییهتی بهشداریكردنی پێكهاتهكان له ههڵبژاردن بدهن.
مونا قهوهچی سكرتێری پهرلهمانی كوردستان ڕایگهیاند "لەگەڵ نزیکبوونەوەی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بریارە لە کۆتایی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، لێرە و لەوێ گوێمان لە هەندێ بۆچوون و پێشنیار دەبێت لەگەڵ تۆمارکردنی سکاڵا لە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، پەیوەست بە کورسی کۆتای پێکهاتەکان".
ڕاشیگهیاند " زۆر بە کورتی و بۆ ڕای گشتی و هەموو لایەکی رادەگەیێنین کە بابەتی کورسی کۆتاکان لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 1992 و دواتر لە ساڵی 2009، دەقنووسکراوە و مافی دەنگدان و بەشداری و رێژەی کورسی کۆتای پێکهاتەکان دیاریکراوە، ههروهها نوێنەرانی پێکهاتەکانی تورکمان و کریستیان و ئەرمەن لە پەرلەمانی کوردستان نوێنەرایەتییەکی راستەقینەی سەرجەم هاووڵاتییانی ئەو پێکهاتە نەتەوەییانە دەکەن کە سەرجەمیان نەتەوەی ڕەسەنی ئەو نیشتمانەن لە دێرزەمانەوە بەشداری هەموو سەرکەوتن و بەرخودان و تێکۆشانی رێگەی رزگاری کوردستانیان کردووە".
ههروهها ڕایگهیاند "ئاشکرایە مەبەستی سەرەکی لە پێدان و دیاریکردنی کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەکان بۆ پاراستنی ماف و گوزارشتکردن لە ویستەکانیان و بەرگریکردن لە مافەکانی خۆیان بووە، بەڵام بەداخەوە لە ئێستادا ژمارەیەک لایەنی سیاسی پاشگەزبوونەتەوە لە پڕۆسەی دیموکراسییەت و لە سیستەمی کوتا، چونکە لە کاتی هەر ململانێکی سیاسی نێوان لایەنەکان و یەکلاییکردنەوەی پرس و پێشهاتێکی سیاسی لە پەرلەمان، لێرە و لەوێ هێرشی ناڕەوا دەکرێتە سەر پێکهاتەکان و ئاماژە بە کەمکردنەوەی کورسی کۆتای پێکهاتە نەتەوەییەکان دەدرێت و لە دوا هەوڵیشیاندا لە رێگەی پەرلەمانتارێکیان لە دادگهی فیدڕاڵی سکاڵایان تۆمار کردووە".
مونا قهوهچی گوتی "پێمان خۆشە بۆ هەموولایەک روونبێتەوە کە پێکهاتەکانی کوردستان هەر هەوڵێکی لەمشێوەیە بە مەبەستی دەستکاریکردن و کەمکردنەوەی رێژەی کورسی کۆتا لە پەرلەمانی کوردستان رەت دەکەنەوە و وای دەبینین کە هەوڵێکە بۆ تێکدانی پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەکان لە هەرێمی کوردستان و پێشێڵکردنی مافی پێکهاتەکان".
سكرتێری پهرلهمانی كوردستان ئاماژهی بهوهش دا "جارێکی تر بەبیر هەموو ئەو لایەنانە دێنینەوە کە پێکهاتەکان خۆیان بڕیار لە چارەنووس و بەرنامەی سیاسی و چۆنییەتی بەشدارییان لە هەڵبژاردنەکان دەدەن و بۆ هیچ کەس و لایەنێک نەهاتووە ئاراستەی کارکردنی پێکهاتەکان دیاری بکات و بەپێی بەرژەوەندییە شەخصی و حزبییەکانی خۆی بریار و لێدوان لەسەر پێکهاتەکان بدات، ههروهها هەر هەوڵێکی لەمشێوەیە کارێکە پێچەوانەی یاسا بەرکارەکان و هەرگیز قبووڵکراو نییە و لای پێکهاتەکان بە تەواوی رەت دەکرێتەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.