ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق ئاشكرای كرد كه به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌یه‌كی پارێزگای كه‌ركووك له‌گه‌ڵ دوو فه‌رمانبه‌ری تری به تۆمه‌تی دزیكردن ده‌ستگیر كراون.
له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی عێراق هاتووه: بەڕێوەبەری دابەشکردنی فەرمانگەی کارەبای پارێزگای کەرکووک و دوو فەرمانبەری فەرمانگەکە بەتۆمەتی دزیکردن و بەفیڕۆدانی سامانی گشتی دەستگیرکراون.
هه‌روه‌ها هاتووه: هەرسێ ده‌ستگیركراوه‌كه بەرپرس بوونە لە وەرگرتنی پارەی وزەی کارەبای یەکێک لە کارگەکانی ئاوی خواردنەوە و دواتریش بۆ بەرژەوەندی تایبه‌تی خۆیان بەکاریان هێناوە.
ڕوونیش كراوه‌ته‌وه: دوای ئەوەی دۆسییەکە خراوەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەت بە دەستپاکی لە دادگای کەرکووک، یەکێک لە تۆمەتبارەکان بە ماددەی 340 له یاسای سزادانی عێراقی دەستگیر کراوە، هه‌روه‌ها دوو تۆمەتبارەکەی دیکەش بە دەستەبەری دارایی (کەفالە) ئازاد کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.