Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:33

دوای برینداركردنی فرسەت مەلەكی لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

لەنزیک بازگەی قەمتەران تەقە لە هاوەڵێکی موڕاد کانی کوردەیی کرا و دوای ئەوەی بەسەختی برینداربووە، لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەست داوە.

کاتژمێر (9:00 بۆ 9:30)ـی ئەمشەو سێشەممە 02ـی 05ـی 2023 لەنزیک بازگەی قەمتەران تەقە کرا لە فرسەت مەلەکی کە هاوەڵی موراد کانی کوردەیی بووە لەمبارەیەوە سەرچاوەیەک لە پۆلیس زانیاری بە (کوردستان 24) داوە و ڕایگەیاندووە: دوای ئەوەی بەسەختی بریندار کراوە، لە نەخۆشخانەی سلێمانی گیانی لەدەست داوە.

ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند: دوای برینداربوونی فرسەت مەلەکی بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی پێویست لە ڕانییەوە رەوانەی سلێمانی کراوە و دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەست داوە.

بەپێی سەرچاوەکە کەسانی ئاگادار لەو ڕووداوی تەقەکردنە ئاماژەیان بەوە داوە کە مۆبایل و کەلوپەلە کەسییەکانی فرسەت مەلەکی دوای تەقەلێکردنی لەلایەن تەقەکەرەکانەوە بردراوە.

لە ڕووداوی کوشتنی موراد عەبدولرەحمان عەوڵا، ناسراو بە موراد کانی کوردەیی و دوو پاسەوانی بە ناوەکانی خۆشناو وەیسی و ھاوکار نازم لە ڕێکەوتی 26ـی 11ـی  2021 له‌ شاری رانیه‌، کە له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک چه‌كداره‌وه‌ درانه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ و كوژران، فرسەت قادر ئەحمەد ناسراو بە فرسەت مەلەکی کە هاوەڵی موراد کانی کوردەیی بوو لەلایەن ئەو هێزە چەکدارەوە دەفڕێندرێت، ماوەیەک بێسەروشوێن دەبێت و دواتر ئازاد دەکرێت، بە تاکەشایەتی ڕووداوی کەیسی کوشتنی موراد کانی کوردەیی و پاسەوانەکانی دادەنرێت.

لای خۆیانەوە، بنەماڵەی موڕاد کانی کوردەیی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بە تیرۆرکردنی فرسەت مەلەکی وەک کەسێکی نزیک لە موڕاد کانی کوردەیی داوە و پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەکەیان دەکەن و ڕایانگەیاندووە، "فرسەت مەلەکی خۆشەویستی شەهید موڕاد كانی كوردەیی بووە و پیاوێكی كاسب و دەست و دڵپاک بوو بەهیچ شێوەیەک تێكەڵی كاری سیاسیی و ململانێی نەكردووە بەداخەوە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕووداوێكی تەمومژاویدا بە دەستێكی ڕەش و لەرزۆک تیرۆر كرا."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.