زەعفەران چییە؟
زەعفەران: ڕەنگێكی زەردی درەوشاوەیە، تامێكی خۆش و باشی هەیە، بۆ خواردن سوودی لێوەردەگیرێت، لە گوڵی ڕووەكی زەعفەری پایزی مۆردا بەرهەم دێت، كە لە ڕووی زانستییەوە بە زەعفەری سوسینی ناسراوە. ناوی زانستی(Crocus sativus)،
زەعفەران سەرچاوەیەكی گرنگی پێكهاتووی خۆراكییە، دەوڵەمەندە بە ماددە دژەئۆكسانەكان، هەروەها كانزای مەنگەنیز، پۆتاسیۆم، ڤیتامین سی، كارۆتینەكان و ڤیتامین( B 6 )ی تێدایە، كە هەر یەكێكیان گرنگی و بایەخی زۆری هەیە بۆ جەستەی مرۆڤ.
چۆن زەعفەرانی ئەسڵی و زەعفەرانی ساختە، لەیەك جیا بكەینەوە؟
بۆ ناسینەوەی زەعفەرانی ئەسڵی، یەك كوپ ئاوی سارد بێنە، كەمێك سۆدە لەئاوی سارد بكە دوایی لێكی بدە و كەمێك زەعفەران بكە ناوی، ئەگەر رەنگی زەرد بوو زەعفەرانی ئەسڵە، ئەگەر رەنگی سور بوو زەعفەرانی ساختەیە.
زەعفەرانی ئەسڵ، ئەگەر بكرێتە ناو ئاو تا 20 خوولەك، دوایی رەنگ دەداتەوە، بە ڕەنگی مەیلەو پەرتەقاڵیلەناو ئاودا.
هیچ زەعفەرانێكی ئەسڵ ڕەنگی سوور نابێت و ئەو رەنگەی لەئاو بڵاوی دەكاتەوە، شەفافە واتا ڕوونە.ئەگەر ویستتان بزانن ئەسڵە، كاتێ كردتانە ناو ئاو، ڕیشاڵەكە لەئاو بێننە دەرەوە، لەبەینی، پەنجەكانی دەست بیگوشن، ئەگەر لەیەك بووەوە زەعفەرانی ساختەیە، ئەگەر لەیەك نەبووەوە زەعفەرانی ئەسڵە.
زەعفەرانی ئەسڵ بریقەدار نییە، ئەگەر بریقەدار بوو، ئەوا زەعفەرانی ساختەیە.زەعفەرانی ساختە، ڕیشالەكانی وەك خۆی دەمێنێتەوە بەڕەنگی زەرد.
ڕێگەیەكی ئاسانتر بۆ ناسینەوەی زەعفەرانی ئەسڵ، ئەگەر كردتانە ناو ئاو و ڕیشاڵەكانی سەر ئاو كەوتن ئەوا زەعفەرانی ئەسڵیە، ئەگەر ڕیشاڵەكانی ژێر ئاو كەوتن ئەوا زەعفەرانی ساختەیە.
ڕێگەیەكی تر بۆ ناسینەوەی زەعفەرانی ئەسڵ و ساختە..
دەستمان تەڕ دەكەین بەئاو، زەعفەران دەگوشین، ئەگەر ڕەنگی پرتەقاڵی و ڕەنگی زەردی زیاتری دایەوە لەدەستدا، ئەوا زەعفەرانی ئەسڵی و ساختە تێكەڵ كراوە، بەناوی زەعفەرانی ئەسڵی دەفرۆشرێ.
لەسەر ئاگر كەمێكی بسووتێنە، ئەگەر سووتاو ڕەنگی ڕەش بوو ئەوانە زەعفەرانی ساختەیە.
ئەگەر بمانەوەێ زەعفەرانی ئەسڵ بناسینەوە، كەمێكی لەسەر ئاگر دەیسووتێنین، ئەگەر سووتاو رەنگی وەنەوشیی و پرتەقاڵی بوو، ئەوا زەعفەرانی ئەسڵە.
ڕێگایەكی تر بۆ ناسینەوەی زەعفەرانی ئەسڵ و ساختە، بەنزین یان گازوائیل بێنە، كەمێك بەنزین یا گازوائیل لەدەستمان دەدەین، دوای كەمێك زەعفەران دەكەینە ناو گازوائیل و بەنزین، ئەگەر رەنگی نەدایەوە، ئەوا زەعفەرانی ئەسڵە، ئەگەر رەنگی دایەوە ئەوا زەعفەرانی ساختەیە.
زەعفەرانی ئەسڵ لەتام بۆندا چۆنە؟
تامی زەعفەرانی ئەسڵی شیرینە، پێكهاتەی بۆنی لەهەنگوین و وێنجەش دەچێت.
شكڵ و شێوازی زەعفەرانی ئەسڵ چۆنە؟
شكڵ و شێوازی زەعفەران چۆنە؟ ڕیشاڵەكەی لەژێرەوە ناسكە، لەسەرەوە پان دەبێتەوە.
بەچ جۆرێك زەعفەران ساختە دەكرێت؟
زەعفەران ساختە و تەزویر دەكرێت، گیایەكی دەرمانیمان هەیە، گوڵ ڕەنگی ناوە، زۆرێك لەعەتارەكان و دوكاندارەكان و فرۆشیارەكان بەزەعفەران دەیفرۆشن، هەندێكیتر لەبازرگانەكان و فرۆشیارەكان، ڕیشاڵی گەنمەشامی و ڕیشاڵی جوز هیندی بۆیاخ دەكەن، بەڕەنگی خۆراكی یان ڕەنگی كیمیاوی، ڕەنگی دەكەن و بەزەعفەرانی ئەسڵ دەیفرۆشن! بەو جۆرە زەعفەران ساختەو تەزویر دەكەن!
زەعفەران لەڕووی وەزنەوە ساختەو تەزویر دەكرێت؟
هەنگوین یان خوێ یان شەكر دێنن و تەڕی دەكەن، دەیدەن لەزەعفەرانی عەسڵی لەڕووی وەزنەوە قورس دەبێت و بەم جۆرە لەڕووی وەزنەوە ساختە دەكرێت و بەپارەیەكی زۆر دەفرۆشرێت.
نرخ و وەزنی حەقیقی زەعفەرانی ئەسڵ چۆنە؟
زەعفەرانی ئەسڵ بەیەك مسقاڵ دەفرۆشرێت، هەر مسقاڵێكیش چوار گرام و شەست و شەش پۆینتە، ئەگەر هەر مسقاڵێك لەو گرامە كەمتر بوو، ئەوا دەسكاری كراوە، لەڕووی وەزنەوە و ئەگەر كەمیش بوو ئەوا كەم فرۆشی تێدا كراوە.
تێبینی// هەموو ئەو جۆرە زەعفەرانەی لەبازڕەكانی ئێمە هەیە و دەفرۆشرێت، مەرج نییە زەعفەرانی ئەسڵ بێت، زۆر بەی هەرە زۆری زەعفەرانی ساختەیە، كەلە وڵاتانی ترەوە هاوردەی هەرێمی كوردسان دەكرێت، وەك لەو خاڵ و ڕێگایانەی لەنوسینەكەدا ئاماژەمان پێدا، دەبێت ئاگاداربن لەبەكارهێنانی هەم بۆ خواردن، هەم بۆ چارەسەری نەخۆشی و هەم بۆ بازرگانیكردنیش.
نووسین و ئامادەكردنی: كرێكار قادر ڕوستایی
نووسەر و شارەزا لەبواری چارەسەری پزیشكی تەواوكاری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.