Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 21:22

سەرۆكی حكومەت پێشوازی لە شاندێكی ئەڵمانی دەكات

سەرۆكی حكومەت جەختی لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی كوردستان لە كاتی دیاریكراوی خۆی لەمساڵدا كردەوە .
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/3 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە شاندێكی ئەڵمانی كرد كە پێكهاتبوو لە یۆخن فلاسبارت جێگری وەزیری دەوڵەت بۆ هاریكاریی ئابووری و گەشەپێدان و ڤێرنەر گاتسەر جێگری وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری دارایی.
‎لە كۆبوونەوەكەدا كە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق و كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی‌ پەیوەندییەكانی ئەڵمانیا و هەرێمی كوردستان و چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێم و حكومەتی فیدرالی كرا.
سەرۆكی حكومەت سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانیی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان دەربڕی، بەتایبەتی لە ڕووبەڕوونەوەی تیرۆریستانی داعش و هەروەها بۆ بەجێنۆسایدناساندنی كۆمەڵكوژی ئێزیدییان ، خواستی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشی بۆ برەودان بە پەیوەندییەكان لەگەڵ ئەڵمانیا لە هەموو بوارەكاندا دووپات كردەوە .
سەرۆكی حكومەت هەروەها جەختی لە گرنگیی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانیی كوردستان لە كاتی دیاریكراوی خۆی لەمساڵدا كردەوە .
چاكسازییەكانی كابینەی نۆیەم، بەتایبەتی بەدیجیتەڵكردنی خزمەتگوزارییە گشتییەكان و بارودۆخی كەمپەكانی ئاوارە و پەنابەران و زەوینەخۆشكردن بۆ گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەیان و گرنگیی جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال و كاریگەرییە نەرێنییەكانی گۆڕانكاری كەش و هەوا ، چەند تەوەرێكی دیكەی گفتوگۆكانی كۆبوونەوەكە بوون.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.