ئەمڕۆ چوارشەممە 5/3 مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە گویدۆ كرۆسێتۆ ،وەزیری بەرگری ئیتالیا كرد.
لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و برەودان بە پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیتالیا كرا.
هەر لەدیدارەكەدا وەزیری بەرگری ئیتالیا، سڵاو و ڕێز و بانگهێشتنامەی سەرۆك وەزیرانی ئیتالیای گەیاندە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ سەردانیكردنی ڕۆما ، ئاماژەی بەوەشدا كە ئەو خۆی بە دۆستێكی كۆنی گەلی كوردستان دەزانێت و جەختیشی لە بەردەوامبوونی پشتیوانیكردنی پێشمەرگە كردەوە لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەكەدا.
سەرۆكی حكومەت سوپاسی ئیتالیای كرد كە پەیوەندییەكی دۆستانەی لەگەڵ هەرێمی كوردستان هەیە و پشتیوانی گەلی كوردستانە، هەروەها هیوای خواست پەیوەندییەكانی هەرێم و ئیتالیا لە هەموو بوارەكاندا زیاتر بەرەو پێش بچن . بەتایبەتی كە دەرفەتی زۆر هەیە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشكەوتووی ئیتالیا .
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگری ئیتالیا دەكات
وەزیری بەرگری ئیتالیا، سڵاو و ڕێز و بانگهێشتنامەی سەرۆك وەزیرانی ئیتالیای گەیاندە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ سەردانیكردنی ڕۆما
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.