لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، وه‌ك پاڵپشتی و ئاسانكارییەك بۆ هاووڵاتییان، له‌سه‌ر داوای وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر لێخۆشبوونی به‌شێكی قه‌رزی كرێی ئاو درا. وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاریش ده‌موده‌ست بڕیاری جێبه‌جێكردنی لێخۆشبوونی ڕێژه‌ی 15%ی قه‌رزی كرێی ئاوی دا.
به پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆ له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له ماوه‌ی ته‌نیا 20 ڕۆژ‌دا له سنووری تەواوی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە شارەكانی: هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، كۆیە، سۆران، زاخۆ، ئاكرێ، كەلار، گەرمیان و ڕاپەڕین، زیاتر له 11 هه‌زار هاوبه‌ش لە بڕیاری لێخۆشبوونی ڕێژەی15%ی كرێی ئاو سوودمەند بوونە.
به پێی هه‌مان ئاماری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، له‌و 20 ڕۆژه‌دا گوژمەی 395 ملیۆن و 905 هەزار و 989 دینار لێخۆشبوو‌ن بۆ هاووڵاتییان كراوە و هێشتاش هاوبەشان مامەڵەی سوودمەندبوون دەكەن و بڕیارەكەش تا 10ى ئایارى2023كاری پێ ده‌كرێت؛ ئێستا هاوبەشانی ئاو ده‌توانن سەردانی فەرمانگەكانی ئاو بكەن و لەو بڕیارەی حكومەت سوودمەند بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.