سووده‌كانی كردنی نه‌شته‌رگه‌ری به نازوور به‌راورد به نه‌شته‌رگه‌ری به ڕێگه‌ی كلاسیكی (به فه‌تح)، چه‌ندین سوودی هه‌یه بۆ جهستهس مرۆڤ،له‌م بارییه‌وه ( د. شێركۆ عه‌باس نادر – پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری و نه‌شته‌رگه‌ری به‌نازوور) ،به‌شه‌ش خاڵ باس له سووده‌كانی ده‌كات كه بریتین له:
1. نه‌خۆش هه‌ست به ئازاری كه‌متر ده‌كات دوای نه‌شته‌رگه‌ری.
2. ماوه‌یه‌كی كه‌متر ده‌مێنێته‌وه له نه‌خۆشخانه.
3. كردنی برینی زۆر بچووك و دیارنه‌مانی له دوای نه‌شته‌رگه‌ری.
4. رێژه‌ی ئیلتیهاب كردنی شوێنی نه‌شته‌رگه‌ری زۆر كه‌متره.
5. زۆر به ده‌گمه‌ن ف‌ت‌ق دروست ده‌بێت دوای نه‌شته‌رگه‌ری.
6. نه‌خۆش دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی خۆی.
له كۆتاییدا د. شێركۆ عه‌باس نادر ده‌ڵێت "به شێوه‌كی گشتی هه‌موو جۆره‌كانی نه‌شته‌رگه‌ری سك، ده‌تواندرێت ئه‌نجام بدرێت له ڕێگای نازووری سك، به‌ڵام به‌ربڵاوترین به‌كارهێنانی له دنیادا، بریتیه له نه‌شته‌رگه‌ری زراو، ڕیخۆڵه كوێره، كیسی هێلكه‌دان، بچووك كردنه‌وه‌ی گه‌ده‌و جۆره‌كانی ف‌ت‌ق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.