Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:42

سزای لەسێدارەدان بۆ 6 تیرۆریست دەركرا

کوردستان TV
100%

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند كە دادگای تاوانەكانی رەسافە، سزای لەسێدارەدانی بۆ تیرۆریستێكی داعش بەتۆمەتی كوشتنی دوو سەربازی سوپای عێراق دەركردووە.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، تیرۆریستێك بەتۆمەتی كوشتنی دوو سەربازی سوپای عێراقی لە پارێزگای ئەنبار لەلایەن دادگای تاوانەكانی رەسافەوە، سزای لەسێدارەدانی بۆ دەركراوە.
راشیگەیاندووە كە سزاكە، پشت بەستن بە ماددەی چواری تیرۆر دەركراوە.
دوێنێ سێشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی رایگەیاند كە دادگای تاوانەكانی كەرخ سزای لەسێدارەدانی بۆ پێنج تیرۆریستی دیكە دەركرد بەتۆمەتی ئەوەی كە بەشدارییان كردبوو لە تەقاندنەوەی بۆمبی چێنراو لە ناوچەی كازمییە باكووری بەغدا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.