Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:42

قوتابییەك لە شاری بەلگراد تەقە لەناو قوتابخانەیەك دەكات و 8 قوتابی دەكوژێت

کوردستان TV
100%

لە شاری بەلگرادی پایتەختی سربیا تەقە لە ناو قوتابخانەیەكدا ڕوویدا و بەهۆیەوە لانیكەم 9 كەس گیانیان لەدەستدا كە 8 كەسیان قوتابی قوتابخانەكە بوون.
میدیاكانی سربیا ڕایانگەیاند كە قوتابییەك لە پۆلی حەوتەمی قوتابخانەی سەرەتایی "ڤلادیسلاڤ ڕیبنێكار" كۆمەڵكوژییەكی لەو قوتابخانەیە ئەنجامداوە كاتێك نۆ كەسی كوشتووە كە هەشت كەسیان قوتابی ئەو قوتابخانەیە بوون.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، بەهۆی ڕووداوەكەوە چەند كەسێكی دیكەش برینداربوون، هەندێكیان بە سەختی برینداربوون.
بەپێی میدیا ناوخۆییەكان، ئەو قوتابییە هیچ پێشینەیەكی تاوانی نەبووە، پێدەچێت تاوانەكەی لەژێر كاریگەری مادەی هۆشبەردا ئەنجامدابێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.