Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:49

رووسیا: ئۆكراینا بە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هەوڵیدا ڤلادیمێر پوتین تیرۆر بكات 

کوردستان TV
100%

سەرۆكایەتی رووسیا ڕایگەیاند، ئۆكراینا هەوڵیداوە بە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بینای كرێملین بكاتە ئامانج، بە ئامانجی كوشتنی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی رووسیا.
لەوبارەیەوە كرێملین لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند؛ دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هەوڵیاندا هێرشێك بۆ سەر باڵەخانەی كرێملین ئەنجام بدەن، بەڵام هێرشەكە پووچەڵكراوەتەوە.
 هەروەها كرێملین دەڵێت: ئێمە هێرشی ئۆكراینا بە هەوڵێك بۆ سەر ژیانی پوتین دەزانین و
  لە كاتی هەوڵی هێرشەكەشدا پوتین هیچ زیانێكی پێنەگەیشتووە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.