Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 18:49

بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.6 پلە لەو وڵاتە روویدا

کوردستان TV
100%

ناوەندی بومەلەرزەزانی یۆرۆ-دەریای ناوەڕاست بڵاویكردەوە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.6 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە زنجیرە چیای هیندۆس كوش لە باكوری ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان روویدا.
ناوەندەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، بوومەلەرزەكە 35 كیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی گوندی گۆرم لە پارێزگای بەدەخشان تۆماركراوە و بوومەلەرزەكەش لە قوڵایی 186 كیلۆمەتر ڕوویداوە.
ئەفغانستان زۆرجار تووشی بوومەلەرزە دەبێت، بەتایبەتی لە زنجیرە چیای هیندۆس كوش كە دەكەوێتە نزیك یەكتربڕینی پلاكی تەكتۆنیكی ئۆراسیا و هیندستان.
لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا لانیكەم 6 كەس گیانیان لەدەستدا و 9 كەسی دیكەش برینداربوون، لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەك كە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستانی بە گوڕی 5.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر گرتەوە كە  دەكەوێتە سەر سنووری ڕۆژهەڵاتی لەگەڵ پاكستان.
هەروەها لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.9 پلە لە هەمان سنووردا روویداو زیاتر لە هەزار كەس گیانیان لەدەستدا و هەزاران كەسیش برینداربوون.
هەروەها لە ساڵی 2015 لە پاكستان و ئەفغانستان بەهۆی بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 7.5 پلە لە هەردوو وڵاتدا 380 كەس گیانیان لەدەستدا.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.