Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:28

ئه‌مڕۆ له‌ بایه‌عه‌كان هێلكه‌ دابه‌ش كرا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخستنی پسووله‌ی خۆراكی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له‌ شاری هه‌ولێر ده‌ستكراوه‌ به‌ به دابه‌شكردنی هێلكه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: ئەمڕۆ چوارشەم دەست کرا بە دابەشکردنی هێلکەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و بۆ هەر پسوولەیەکی خۆراک (سەرۆک خێزانێک) یەک تەبەقە هێلكه‌ دراوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: دابەشکردنی هێلکە ڕاستەوخۆ دەبێت ئەو ڕۆژەی کە دەگاتە کۆگاکان هەمان ڕۆژ دابەشی سەر بریکارەکان دەکرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ بەرواری هێلکەکان نوێن و دەرچووی چەند ڕۆژێک پێش ئێستان.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پێویستە بریکارەکان ڕاستەوخۆ ئاگاداری هاووڵاتییان بکەنەوە بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراک و هێلکەكان.

سه‌باره‌ت به‌و بنكانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ هێلكه‌كانی به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه‌، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخستنی پسووله‌ی خۆراكی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌مڕۆ بنکەی ناو شار (201) دابه‌شكراوه‌. جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ بنکەکانی (217 + 218 + 219) هێلكه‌ی بۆ ده‌چێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.