Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:37

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا

کوردستان TV
100%

لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا جەخت لەسەر جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرایەوە و هەنگاوەكانی حكوومەتی عێراقیش بە ئیجابی هەڵسەنگاندنی بۆ كرا.

سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ چوارشەممە 03ـی 05ـی 2023 لە سەڵاحەدین پێشوازی لە خاتوو باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كرد.

لە دیدارەكەدا كە ئەلینا ڕۆمەناوسكی باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و بەڕێز ئیرڤن هیكس كونسوڵی گشتیی ئەمەریكا لە هەولێر ئامادەی بوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا و ڕۆشناییش خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكان كرایەوە و هەنگاوەكانی حكوومەتی عێراقیش بە ئیجابی هەڵسەنگاندنی بۆ كرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.