پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له باربارا ليف ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى نزيك كرد و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختیان له یه‌كڕیزی لایه‌نه كوردستانی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه ناوخۆییه‌كانی هه‌رێم كرده‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق و كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوون، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش، دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق و ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، خرانه به‌ر باس.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له پابه‌ندى به خشته و به‌رنامه‌ى ياداشتى لێكگهيشتنى هاوبه‌شى نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و پێنتاگۆن ده‌رباره‌ى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ڕێكخستنه‌وه و يهكخستنهوهى پێشمه‌رگه، كرده‌وه. هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى ئێستاى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيشیان به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند.
فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تى له بوارى ئابووریدا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو. تيايدا باس له دهرفهتهكانى به‌هێزكردنى ئابووريى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌بوونى زه‌مينه‌ى له‌بار بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و وه‌به‌رهێنانى ئه‌مه‌ريكى، كرا.
دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕى دژى داعش، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.