Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:35

سه‌رۆكی ئێران و سووریا یاداشتنامه‌ی هاوكاری له‌ بواره‌كانی نه‌وت و كشتوكاڵ واژوو ده‌كه‌ن

کوردستان TV
100%

له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مدا، ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆكی ئێران بۆ دیمه‌شق یاداشتنامه‌كی هاوكاری له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا له‌ بواره‌كانی نه‌وت و كشتوكاڵیان واژوو كرد.

میدیاكانی سووریا بڵاویان كرده‌وه‌: یاداشتنامه‌ هاوكارییه‌كه‌ی نێوان ئه‌سه‌د و ڕه‌ئیسی بۆ مه‌ودا و ماوه‌یه‌كی درێژه‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵاتی سووریا و ئێران و جگه‌ له‌ بواره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی نه‌وت و كشتوكاڵ، زۆرێك له‌ بواره‌ جیاجیاكانی تریش ده‌گرێته‌وه‌.

بڵاویشیان كرده‌وه‌: به‌گوێره‌ی یاداشته‌كه‌ بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ردوو وڵات هاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن له‌ زۆرێك بواردا له‌وانه‌ هێڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ر و دانپێدانانی بڕوانامه‌ی ده‌ریایی له‌نێوان هه‌ردوو وڵات و پیشه‌سازی و بازرگانی و چه‌ندان بواری گرینگی تر.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی و دوو ڕۆژه‌ گه‌یشته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شقی پایته‌خت و له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا كۆبووه‌وه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.