کەمێک پێش ئێستا؛ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5 پلە لە شاری مەڕەشی کوردستانی تورکیا ڕووی دا و دواتر بوومەلەرزەیەکی دیکە و پاشلەرزەیەکیش لە هەمان شار ڕووی داوە.
کاتژمێر 08:16 خولەکی ئەمشەو چوارشەممە 03ـی 05ـی 2023 بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5 پلەی ڕێختەر لە شاری مەڕەشی کوردستانی تورکیا ڕووی دا، سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكانی توركیا (AFAD) هەواڵەکەی پشتڕاست کردۆتەوە.
سەرۆکایەتیی بەڕێوەبردنی كارهسات و دۆخه لهناكاوهكانی توركیا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بوومەلەرزەکە لە قوڵایی 7 کیلۆمەتر ڕووی داوە.
(AFAD) ئاماژەی بە ڕوودانی بوومەلەرزەیەکی دیکە لە کاتژمێر 08:22ـی ئەمشەو لە شاری مەڕەش بە گوڕی 4.1 پلەی ڕێختەر لە قوڵایی 6.83 کیلۆمەتر داوە، هەروەها پاشلەرزەیەکیش دوای بوومەلەرزەکە بە گوڕی 1.3 پلەی ڕێختەر ڕووی داوە.
سەبارەت بە زەرەر و زیانەکان لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی شاری مەڕەشی کوردستانی تورکیا تاوەکو ئێستا دەزگا پەیوەندیدارەکانی تورکیا ئاماژەیان بە هیچ زەرەر و زیانێکی گیانیی و ماددی نەداوە.
لەدوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی 06ـی شوباتی ئەمساڵ کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی هەزاران کەس بوومەلەرزە و پاشلەرزەکان لە تورکیا بەردەوامییان هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.