Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 07:57

دوای هه‌وڵی كوشتنی پووتین.. ڕووسیا بڕیاری له‌ناوبردنی زیلینسكی دا

کوردستان TV
100%

دوای هه‌وڵه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردوو بۆ كوشتنی ڤلادیمیر پووتینی سه‌رۆكی ڕووسیا ، به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و وڵاته‌ ڕایگه‌یاند كه‌ ئیتر هیچ بژارده‌یه‌كی تریان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه‌ جگه‌ له‌ كوشتن ڤۆلۆدیمیر زیلیسنكی و له‌ناوبردنی حكوومه‌تی ئۆكڕاینا.

دمیتری مدڤیدیڤ جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ڕووسیا گوتی: دوای ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی كۆشكی كرملین، ئیتر هیچ بژارده‌یه‌كی ترمان له‌به‌رده‌مدا نه‌ماوه‌ جگه‌ له‌ كوشتن و له‌ناوبردنی زلینسكی و تیمه‌كه‌ی.

گوتیشی: ته‌نانه‌ت به‌ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانی بێ مه‌رجی زیلیسنكیش ڕازی نابین و ته‌نیا كوشتنی نه‌بێت.

شه‌وی ڕابردوو به‌ دوو درۆن هێرشكرایه‌ سه‌ر كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا (كرملین)، به‌ڵام به‌ر له‌ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كه‌ی، له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگری ڕووسیاوه‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ ته‌قێنرایه‌وه‌.

كرمیلین ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئۆكرایناوه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و پلان و ئامانجیش كوشتنی ڤلادیمیر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا بووه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ حكوومه‌تی ئۆكراینا ره‌تی كرده‌وه‌ ئه‌وان هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامدابێت و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ كاری ئه‌وان ته‌نیا به‌رگریكردنه‌ له‌نێو خاكی وڵاته‌كه‌یان.

له‌سه‌ر تۆمه‌ته‌كانی ڕووسیا، ڤۆلۆدیمیر زیلیسنكی سه‌رۆكی ئۆكڕاینا خۆی لێدوانی دا و جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ ئه‌نجام نه‌دراوه‌ و ته‌نانه‌ت هیچ زانیارییه‌كیشیان له‌سه‌ر نییه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.