Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 04:34

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە چواری ئایاری 2023، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و لە میانیدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە بكات.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بەرنامەی كاری دانیشتنی ژمارە (23)ی ئاسایی وەرزی یەكەمی یاسادانان لە ساڵی دووەمی ‌خولی پێنجەمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی بڵاوكردەوە كە بڕیارە كاتژمێر 10:00 بەیانی ئەمڕۆپێنجشەممە چواری ئایاری 2023 بەڕێوەبچێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوەكە، یەكێك لە بڕگەكانی بەرنامەی كاری دانیشتنەكە تایبەتە بە خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە كە لەلایەن لیژنەی هەرێمەكان و پارێزگا نا رێكخراوەكان لە هەرێمدا پێشكەش دەكرێت.
رۆژی 13ی ئاداری 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رێكارە فیدراڵییەكانی پارێزگاكردنی هەڵەبجەی لەسەر ئاستی عێراقی فیدراڵ پەسەندكرد و رەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی كرد بۆ پەسەندكردنی.
لەمیانی دانیشتنی ژمارە (12)ی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران لە وەرزی یەكەمی یاسادانان لە ساڵی دووەمی ‌خولی پێنجەمی هەڵبژاردن كە رۆژی 2ی نیسانی 2023 بەڕێوەچوو، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە یاسای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجە كرا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.