وەزیری نەوتی عێراق باس لەهەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات و وادەیەكیش بۆ واژۆكردن لەگەڵ كۆمپانیای تۆتال گاز بۆ وەبەرهێنان دیاری دەكات.هاوكات ئەمریكا هاوڕایە كە دەبێت بەزووترین كات هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەست پێبكاتەوە.
دوێنێ چوارشەممە، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت، ڕایگەیاند، لە ماوەی دوو هەفتەدا رێككەوتن لەگەڵ كۆمپانیای تۆتاڵ واژۆ دەكرێت، ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی گرێبەستەكە وەبەرهێنانی غازە بە ڕێژەی 600 مەتر سێجا لە 5 كێڵگەی نەوتی بەسرە.
ئاماژەی بەوەشكرد، كە هەناردەكردنی نەوتی دەرهێنراو لە كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان دوای ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیا هاوردەكارەكان دەستپێدەكاتەوە ، هەروەها لەئێستادا پشكنینی بۆری هەناردەكردن لەلایەن كۆمپانیای بۆتاشی توركییەوە ئەنجام دەدرێت.
هاوكات لەدیدارێكی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی پێویستە بە زووترین كات ڕێككەوتنی نێوان هەرێم و حكومەتی فیدراڵ تایبەت بە نەوت جێبەجێ بكرێت و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەست پێ بكاتەوە بۆ ئەوەی چیتر هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان وعێراق بە گشتی زیانمەند نەبن.
هەناردەكردنی نەوتی كوردستان دەست پێدەكاتەوە ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.