Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 04:34

هۆكاری داخستنی ئارایشتگایەك لە سلێمانی ئاشكرا كرا ..بزانە چ كارێكی كردووە

کوردستان TV
100%

قائیمقامییەتی سلێمانی  بڵاویكردۆتەوە كە بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەكانی كاركردن، لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئارایشتگای بزە لە گەڕەكی سلێمانی تازە دادەخات.
قائیمقامییەتی سلێمانی  دەڵێت: لەكاتی سەردانی لیژنەكە دەركەوتووە ئارایشتگای بزە مۆڵەتی هیچ یەكێك لە تەندروستی و قائیمقامییەتی نییە، هاوكات كاری دروستكردنی تاتۆ بەبێ مۆڵەت دەكات، كە ئەمەش سەرپێچییە و بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی ئارایشتگاكە دادەخرێت و خاوەنەكەشی رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.
بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی، پێویستە ئەو كەسەی تاتۆ دروست دەكات خاوەنی بڕوانامە بێت و لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە مۆڵەتی كاركردنی وەرگرتبێت، بەپێچەوانەوە لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانییەوە رووبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.