Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:25

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا 6 كەس برینداربوون

کوردستان TV
100%

لەسەر ڕێگای جووتسایدی بەرامبەر ئیدارەی گەرمیان بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە شەش كەس برینداربوون
هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ بەرامبەر ئیدارەی گەرمیان، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سەنی و مسیوبوشی دەبڵ پێكیاندادا بەهۆیەوە (6)شەش كەس بریندار بوون و سەرجەم بریندارەكانیش گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە.
هەروەها هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت:چوار لەبریندارەكان ئافرەتێك و سێ منداڵە لە ئۆتۆمبێلی جۆری مسیوبوشی دابوون و دوو بریندارەكەی دیكەش شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری نیسانەكە بوون.
 هاتووچۆی گەرمیان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە،ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان بەئاراستەی ناحیەی ڕزگاری ڕۆیشتووە و ئۆتۆمبێلی جۆری مسیوبوشی دەبڵ-یش ویستوویەتی پێچكردنەوە ئەنجام بدات و ڕووداوەكە ڕوویداوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.