بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان ڕاوچییەكی دەستگیر كرد .
بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان رایگەیاند:لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان بۆ سنوری گوندی ( ناوتاق ) هاووڵاتییەكیان بەتۆمەتی ڕاوكردنی باڵندەی كێوی دەستگیر كردووە .
هەروەها پۆلیس لەكاتی دەستگیركردنی هاووڵاتییەكە، دەستی بەسەر كەوێكی زیندوو و ماتۆڕسكیلیك و بڵندگۆ یەكدا گرتووە.
پۆلیسی دارستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوەو ڕادەستی كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی دەرحەق بەو هاووڵاتییە .
هاووڵاتییەك بەتۆمەتی ڕاوكردنی باڵندەی كێوی دەستگیر كرا

کاتی خوێندنەوە
کەمتر لە خولەکێک
(65 وشە)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.