ئەمڕۆ پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و لەگەڵ سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەكان سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی لەگەڵ محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆمەڵێك پرسی تایبەت بە هەولێر و بەغدا گفتوگۆ دەكەن.
جێی باسە هەر ئێوارەی ئەمڕۆش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری دیداری عێراق لە بەغدا دەكات، لە پانێڵێكی تایبەتدا بە ناونیشانی هەرێمی كوردستان لایەنێكی كارا لە گۆڕەپانی نیشتمانی و نێودەوڵەتیدا قسە دەكات.
نێچیرڤان بارزانی بەشداری دیداری عێراق لە بەغدا دەكات

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.