Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:37

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق: ڕێككەوتنێكی سیاسی بۆ پەسەندكردنی بودجە لە زووترین كاتدا هەیە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پێنجشەممە، شاخوان عەبدوڵڵا ،جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، بوونی ڕێككەوتنێكی سیاسی بۆ پەسەندكردنی بودجە لە زووترین كاتدا ڕاگەیاند.
جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، بوودجە خوێندنەوەی یەكەم و خوێندنەوەی دووەمی لە پەرلەمان بۆ كراوە و لیژنەی دارایی لەگەڵ سەرجەم وەزارەتەكان بۆ پەسەندكردنی بودجە كۆدەبێتەوە.
هەروەها دەڵێت:، یاسای بودجە یەكێكە لەو یاسایانەی كە ناتوانرێت دوابخرێت و هێزە سیاسییەكان مەیلیان بۆ پەسەندكردنی بودجە هەیە، بەو پێیەی لە دوایین كۆبوونەوەی هێزەكاندا تیشك خرایە سەر گفتوگۆكان لەسەر بودجە .
ئاماژەی بەوەشكرد، ڕێككەوتن هەیە بۆ پەسەندكردنی بودجە بە زووترین كات، جەختیشیكردەوە لەسەر پێویستی باسكردنی سەرجەم تێبینییەكان لەگەڵ هێزە سیاسییەكان بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی دروست بودجە پەسەند بكرێت و بیخرێتە بەردەم ئەنجومەنی نوێنەران.


 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.