دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕە ناوخۆییەكانی عێراق بەرزبۆوە.
لە بەغدا نرخی كڕینی 100 دۆلار 145 هەزار و 500 دینارە، هەروەها نرخی فرۆشتنیش 143 هەزار و 500 دینارە. لەشارەكانی هەرێمی كوردستانیش نرخی كڕینی 100دۆلار گەیشتە 146 هەزار دینار.
لەوبارەیەوە نەبیل مەرسومی پسپۆڕی بواری ئابووری رایگەیاند: هۆكاری سەرەكی دەگەڕێتەوە كە پێشتر ئێرانییەكان بڕیاریاندا كڕینی دۆلار لە بازاڕی ڕەشی عێراق ڕابگرن ، بەڵام هەندێك جار نزیكەی 40%ی زیادە دەدەن بۆ هەر ملیۆن دۆلارێك ، ئەو پارەیەش دەچێتە دەست دەڵاڵ و ناوەند و قاچاخچییەكان كە پارە لە عێراقەوە دەگوازنەوە.
هەروەها دەڵێت: هەرچەندە عێراق لە مانگی نیساندا 3.5 ملیار دۆلاری فرۆشت، بەڵام نرخی دۆلار لە بازاڕی هاوتەریبدا جارێكی دیكە بەرزبووەوە و گەڕایەوە بۆ ئاستی 1450 دینار، ئەمەش بەهۆی گەڕانەوە بۆ میكانیزمی دارایی بازرگانی لەگەڵ ئێران لە ڕێگەی دۆلاری كاشەوە .
مەرسومی ڕوونیشیكردەوە، ئەگەر بانكی ناوەندی عێراق هەموو یەدەگی دراوی خۆی بەكاربهێنێت، ئەوا نرخی ئاڵوگۆڕی فەرمی بۆ دۆلار لەگەڵ ئەو نرخە هاوتەریبەدا ناگونجێت ، چونكە عێراق ساڵانە بازرگانییەكی گەورەی بە بڕی زیاتر لە 10 ملیار دۆلار لەگەڵ ئێراندا هەیە و كەرتی هەناردەكردنی ئێران بۆ عێراق زیاتر لە ملیۆنێك كرێكاری ئێرانی دامەزراندووە.
نرخی دۆلار جارێكی دیكە بەرزبۆوەو ئابوریناسێكیش هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات

کاتی خوێندنەوە
کەمتر لە خولەکێک
(179 وشە)
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.