بەڕێوەبەرایەتیی پشكنینی گشتیی وەزارەتی پێشمەرگە، بە مەبەستی باشتركردنی ڕاپەڕاندنی ئەرك و كارەكانی لیواكانی پیادە و یەكە سەربازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە، ساڵانە پڕۆسەی پشكنینی فێركاری بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان و لیواكانی پیادە و یەكە سەربازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دەكات، ئەمەش بەپێی نەخشەڕێگا و بەرنامەی ورد كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پشكنینی گشتی داڕێژراوە و وەزارەتی پێشمەرگەش پەسندی كردووە.
بۆ ئەم مەبەستە و لە ڕۆژانی 2و 3ی ئایاری 2023، لیژنەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی پشكنینی گشتی، پشكنینی گشتیی فێركارییان بۆ لیوای 21ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە كرد.
لیژنەكە پێكهاتوون تەواوی بەشەكانی لیواكەیان، وەك كارگێڕی و تۆماری ڕۆژانە و كۆگاكانی سووتەمەنی و چەك و خۆراك و سەنگەرەكانیان پشكنی و تیایدا ڕێكار و ڕێنماییی نوێیان بە تەواوی بەشەكانی لیوای 21ی پیادە دا؛ لای خۆیانەوە بەشەكانی لیوایەكە، ئامادەییی خۆیان دەربڕی بۆ ڕاپەڕاندنی كارەكانیان بەپێی ئەو ڕێكار و ڕێنماییە نوێیانە، كە لەلایەن پشكنەرانەوە پێیان دراوە، هەروەها كەموكوڕی و پێداویستییەكانی لیواكەیان دەستنیشان كرد و ڕێگاچارەی پێویستیان بۆ دیاری كردن.ئەم پڕۆسەیە لە ساڵی نوێدا بەردەوام دەبێت و سەرجەم لیوا و یەكە و دامەزراوەكانی وەزارەتی پێشمەرگە پشكنینیان بۆ دەكرێت.
GOV.KRD
حکومەتی هەرێمی كوردستان
04 ئايار 2023
پشكنین بۆ سەرجەم لیوا و یەكە و دامەزراوەكانی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.