Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:40

وه‌زاره‌تی ناوخۆ ڕێنمایی نوێ بۆ گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی و هاورده‌كردن و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ده‌رده‌كات

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ڕێنمایی نوێی سه‌باره‌ت به‌ گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی و هاورده‌كردن و گواستنه‌وه‌ و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل له‌ پێشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ده‌ركرد.

ڕێنماییه‌ نوێیه‌كان هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ژماره‌ 3ی ساڵی 2021 تایبه‌ت به‌ ڕێكخستنی كاری كۆمپانیاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌.

له‌ یه‌كێك له‌ ڕێنماییه‌ نوێیه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ هاتووه‌ كه‌ كۆمپانیاكانی هاورده‌كردن و گواستنه‌وه‌ و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ده‌توانن داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردن و كۆدی گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی بكه‌ن.

له‌ بڕگه‌یه‌كی تردا هاتووه‌ كه‌ كۆمپانیا یاخود پێشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ده‌بێت ژوورێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستی ئه‌لیكترۆنی دابین بكه‌ن و ئه‌رشیفی ئۆتۆمبێله‌ فرۆشراوه‌كان تۆمار بكات.

له‌ بڕگه‌یه‌كی تردا هاتووه‌ كه‌ كۆمپانیاكان له‌ كاتی هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت دوای ساڵێك ئه‌گه‌ر نه‌فرۆشرا، ده‌بێت له‌سه‌ر ناوی كۆمپانیاكه‌ تۆمار بكرێت.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ڕێنمایی ژماره‌ 5ی ساڵی 2023ی وه‌زاره‌تی ناوخۆیه‌ تایبەت بە ڕێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی (هاوەردەکردن و گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل) و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.