قایمقامییه‌تی سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م چه‌ند ڕێنماییه‌كی نوێی سه‌باره‌ت به كارگه و كۆگاكانی ئاوی ده‌به و هه‌روه‌ها فرۆشتنیان له ماركێت و دوكانه‌كان ده‌ركرد.
کەیوان خەلیل سەرۆکی لیژنەی کارگە و کۆگاکانی ئاو له قایمقامییه‌تی سلێمانی ڕایگه‌یاند: کارگە و کۆگا و مارکێت و دوکانەکان ئاگادار کراونەتەوە کە نابێت شوێنی دانان و عەمبارکردنی ئاوی لەدەبەنراو لە (25) پلە زیاتر بێت، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی داخستن و رێکارە یاساییەکان دەکرێنەوە.
ڕاشیگه‌یاند: هەر بارهەڵگرێک بەشێوەیەکی دانەپۆشراو ئاو و خواردن و خواردەنەوە لە پلەی گەرمی بەرز و بەر تیشکی خۆر بگوازێتەوە، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت و خۆشی سزا دەدرێت.
کەیوان خەلیل هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ته‌نیا لە مانگی رابردوودا لیژنه‌كانی قایمقامییه‌تی سلێمانی (62) سەردانیان ئەنجامداوە و لەو ژمارە (17) پسوولەی سەرپێچی و حەوت شوێنیان ئاگادار کردۆتەوە کە پابەندی مەرج و رێنماییەکانی کارکردن بن، بەپێچەوانەوە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
سەرۆکی لیژنەی کارگە و کۆگاکانی ئاو داواشی له هاووڵاتییانی سلێمانی كرد لە کاتی هەبوونی گومان یان بۆ گەیاندنی زانیاری و سکاڵا په‌یوه‌ندی به قایمقامییەت و لیژنە هاوبەشەکان بكه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.