Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:56

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەكات

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشەم لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مارتین یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق كرد كە بە بۆنەی كۆتاییهاتنی بە ئەركەكانی و ماڵئاواییكردن، سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی ئەڵمانیا خواست و سوپاسی گەل و حكوومەتی ئەڵمانیای كرد كە لە قۆناغی جیاجیادا پاڵپشتی گەلی كوردستان بوونە.

هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تاوتوێ كرا و جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.