په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له شاری كه‌ركووك زانیاری پێداین كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كچێك به‌هۆی زۆری خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كان گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌ڵۆ جه‌باری زانیارییه‌كه‌ی له فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك ده‌ستكه‌وتووه و له‌مباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: دوای نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كچێك كه قوتابی قۆناغی یه‌كی ناوه‌ندی بووه له قوتابخانه‌ی (بلاد نهرین) له شاری كه‌ركووك، به‌هۆی خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كان جه‌ڵته‌ی دڵ لێیداوه.
ڕاشیگه‌یاند: دوای خواردنه‌وه‌ی چه‌ند دانه‌یه‌ك خواردنه‌وه‌ی وزه‌به‌خش، كچه‌كه باری ته‌ندروستی تێكچووه و له كاتی گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركووك و به‌ر له گه‌یشتن به نه‌خۆشخانه، جه‌ڵته‌ی دڵ لێیداوه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌پێی زانیاریی قوتابییان و مامۆستایانی قوتابخانه‌كه، ته‌نیا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كچه‌كه 3 دانه قوتووی تایگه‌ری خواردۆته‌وه كه خواردنه‌وه‌یه‌كی وزه‌به‌خشه.
په‌یامنێرمان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌رچه‌نده گومان ده‌كرێ به‌هۆی خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كان گیانی له‌ده‌ستدابێت، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجامی پشكنینه‌كان ده‌رنه‌چووه بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاری سه‌ره‌كی و ڕاسته‌قینه‌ی گیانله‌ده‌ستدانه‌كه‌ی كچه‌كه پشتڕاست بكرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.