ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م سه‌رۆك بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی به‌هۆی كۆچی دوایی ئەندامێكی پێشووی مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان بڵاو كرده‌وه.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتكاری دیاری كورد و ئەندامی پێشووی مەكتەبی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان (حەیدەر شێخ عەلی)ـم پێگەییشت".
ڕاشیگه‌یاند "حەیدەر شێخ عەلی كەسایەتییەكی نیشتیمانپەروەر و خەباتگێڕی كوردستان بوو و تەمەنی خۆی بۆ خەبات و ئازادیخوازی تەرخان كرد و لەو ڕێگەیەدا ئازار و مەینەتیی زۆری بینی".
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و كەسوكار و هاوڕێیانی خوالێخۆشبوو حەیدەر شێخ عەلی و سەركردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبی شیوعیی كوردستان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو حەیدەر شێخ عەلی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.