به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاشكرای كرد كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كچێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ به چه‌قۆ له گه‌نجێكی داوه و كوشتوویه‌تی.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی شاره‌دێی ژاراوە سەر بە قەزای پشدەر ئاگادارکرانەوە بە بوونی بریندارێک لە بازاڕی شاره‌دێكه، دەستبەجێ هێزه‌كان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت کە سێک بە ناوی (م. م. و) لەدایکبووی ساڵی 1988 دانیشتووی ژاراوە "کە لە رووی دەروونییەوە ناتەواوە" بریندار بووە.
ڕاشیگه‌یاند "شوێنەواری برینی چەقۆ بەسەر سنگی گه‌نجه‌كه دیار بوو و هه‌روه‌ها باری تەندروستی ناجێگیر بوو، بۆیه دەستبەجێ گەیەنرایە نەخۆشخانەی قەڵادزێ، بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست دا".
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "دوای گرتنەبەری رێکاری یاسایی و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوە، دەرکەوت کچێک بەناوی (د. ع. خ) لەدایکبووی ساڵی 2006 دانیشتووی ژاراوە بە چەقۆ لێی داوه".
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌شی دا " به وتەی كچه‌كه چووه‌ته دوکانێكی شوشەوات و گه‌نجه‌كه لە بڕی باوکی لە دوکانه‌كه بووە، ویستوویەتی دەستدرێژی بکاتە سەری، بەڵام ئه‌و به مەبەستی بەرگریکردن لەخۆی بە چەقۆ لێی داوە و برینداری کردووە".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تەرمی گه‌نجه‌كه بەڕێ کراوه بۆ پزیشکی دادوەری سلێمانی بە مەبەستی ئەنجامدانی توێکاری و زانینی هۆکاری راستەقینەی مردنەکەی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.