سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له میانه‌ی به‌شداریكردنی له كۆڕبه‌ندی دیداری عێراق له شاری به‌غدا ڕایگه‌یاند، حكوومه‌تی عێراق به‌رپرسیار و پابه‌نده به ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گوتی: ئه‌ركه و حكوومه‌تی عێراق به‌رپرسیاره له ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك فه‌رمانبه‌رانی پارێزگاكانی ئه‌نباڕ و به‌سڕه، ئه‌مه بێ گوێدانه به گه‌یشتن به ڕێككه‌وتنی تایبه‌ت بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت یاخود نه‌ناردنی.
گوتیشی: من له دیمانه‌كاندا هه‌میشه جه‌خت له‌وه ده‌كه‌مه‌وه باس له كێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نه‌كه‌ین، به‌ڵكو زیاتر ده‌مه‌وێ باس له ده‌رفه‌ته هاوبه‌شه‌كانی نێوانمان بكه‌ین، هه‌روه‌ها ده‌مانه‌وێ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان له زۆرێك له مه‌له‌فه چاره‌نووسسازه‌كانی په‌یوه‌ست به عێراق به‌شدار و ئاماده‌بن.
له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه چه‌ند كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكی بچووك سه‌باره‌ت به بۆڕییه‌كانی گواستنه‌وه له‌لایه‌ن توركیا ماوه و به دڵنیاییه‌وه به‌م نزیكانه هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به به‌های دینار به‌رامبه‌ر به دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، محه‌مه‌د شیاع سوودانی ڕایگه‌یاند كه نرخی دۆلار به‌هه‌مان ئه‌و نرخه‌ی كه بانكی ناوه‌ندی عێراق دیاریكردووه، جێگیر ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.