Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:51

پیاوێكی ته‌مه‌ن 74 ساڵ له‌ گۆمێكدا خنكا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی گه‌رمیان ئاشكرای كرد كه‌ پیاوێكی ته‌مه‌ن 74 ساڵی خه‌ڵكی كه‌لار كه‌وتۆتنه‌ نێو گۆمێك و خنكاوه‌.

عه‌قید عه‌لی جه‌مال له‌ ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان گوتی: ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم تەرمی هاووڵاتییەک بە ناوی (خه‌لیل عه‌لی سه‌مین) لەدایکبووی ساڵی 1949 هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار.

هه‌روه‌ها گوتی: پیاوه‌كه‌ بەهۆی خنکان له‌نێو ئاو گیانی لەدەست دابوو.

گوتیشی: بە وتەی کەسوکاره‌كه‌ی، ناوبراو نەخۆشی دەروونی هه‌بووە و ماڵیان لە نزیک کۆمپانیای گاردینە لە شارۆچكه‌ی کەلار.

عه‌قید عه‌لی جه‌مال گوتی: پیاوه‌كه‌ کاتژمێر یەکی شەوی ڕابردوو دوای ئەوەی عیلاجەکانی خواردووە، لە ماڵ دەرچووە و کەوتۆتە گۆمێکی ئاوەوە کە کۆمپانیاكه‌ بۆ شوشتنی ئۆتۆمبێلەکانیان دروستیان کردووە و لە ئەنجامیشدا خنکاوە.

پۆلیسی گه‌رمیان جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ کەسوکاری پیاوه‌ به‌ته‌مه‌نه‌كه‌، هیچ سکاڵایەکیان نەبوو و دوای ڕێکاری پزیشکیش، تەرمەکەیان ڕادەست کرایەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.