سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆك بارزانی، ناوه‌ندێك بۆ كاروباری كوردانی فه‌یلی دروست ده‌كه‌ین.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "بە بۆنەی کۆتاییهاتنی یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی گەلی کوردستان - جینۆسایدی کوردی فەیلی کە بە دەستپێشخەری و لەژێر سەرپەرشتی جەنابی سەرۆک بارزانی ئەنجامدرا، سوپاسی ڕێکخەرانی کۆنفرانس و بەشداربووانی دەکەم کە بە توێژینەوە بەنرخەکانیان لەم کۆنفرانسەدا بەشداربوون".
مه‌سرور بارزانی ڕاشیگه‌یاند "ئامادەیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ دامەزراندنی ناوەندێک بۆ کاروباری کوردانی فەیلی لە هەولێر دەردەبڕین".
یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی جینۆسایدی کوردانی فەیلی له ماوه‌ی سێ ڕۆژی ڕابردوودا به سه‌رپه‌رشتی سەرۆک بارزانی له شاری هه‌ولێر ئەنجامدرا و ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كۆتایی به كاره‌كانی هات.
سه‌رۆك بارزانی له وتاره‌كه‌یدا له یه‌كه‌م رۆژی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسه‌كه، پێشنیاری دروستکردنی ناوه‌ندێكی تایبەت بۆ بەدواداچوونی دۆسیەی کوردانی فەیلی لە هەولێر كردبوو.
جینۆسایدی کوردانی فەیلی له‌نێوان ساڵانی 1980 تا 1990 له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی پێشووی عێراق ئه‌نجامدرا و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 22 هه‌زار بێتاوانی فه‌یلی بێسه‌روشوێن كران و به هه‌زارانی تریش له شوێنه‌كانیان ئاواره‌بوون و ناوچه‌كانیان خاپوور كرا و ڕه‌گه‌زنامه‌یان لێ سه‌ندرایه‌وه و چه‌ندان تاوانی تریشیان به‌رامبه‌ر كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.