Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:48

له‌ كه‌ركووك كۆمه‌ڵێك داعش كوژران و له‌ناوبران

کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م كۆمه‌ڵێك چه‌كداری داعش له‌ سنووری شاری كه‌ركووك كوژران و مۆڵگه‌كانیان له‌ناوبران.

فه‌رمانده‌ییه‌كه‌ له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاوی كرده‌وه‌: له‌سه‌ر بنه‌مای زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق له‌ جۆری (F16) مووشه‌كبارانی چه‌ند مۆڵگه‌یه‌كی تیرۆریستانی داعشیان له‌ ناوچه‌ی وادی شا له‌ سنووری شاری كه‌ركووك كرد.

بڵاویشی كرده‌وه‌: له‌ ئه‌نجامی مووشه‌كه‌كان چه‌ند چه‌كدارێكی داعش كوژران، هه‌روه‌ها مۆڵگه‌كانیشیان له‌ناوبران.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.