شوفێره تایبه‌ته‌كه‌ی ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزی كۆماندۆی كوردستان له ڕووداوێكی شاراوه و ته‌مومژاوی له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆی كوژرا و كه‌سوكاره‌كه‌شی گومانیان له كوشتنه‌كه‌ی هه‌یه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (كوردستان تیڤی) شه‌وی ڕابردوو شوفێره تایبه‌ته‌كه‌ی ئاكام عومه‌ر كه ناوی (هێمن هورمز محەمەد ئەمین)ـه له ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
زانیارییه نافه‌رمییه ئه‌منییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، شه‌وی ڕابردوو شوفێره‌كه‌ی ئاكام عومه‌ر له‌نێو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له شاری سلێمانی به كوژراوی دۆزراوه‌ته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه هێمن هورمز شوفێره تایبه‌ته‌كه‌ی ئاكام عومه‌ر بە فیشەكێكی تاپڕ گیانی لەدەستداوە، باسیش ده‌كرێ كه منداڵە تەمەن پێنج ساڵییه‌كه‌ی دەستكاریی چەكی كردووە و فیشەكێك له ده‌ستی دەرچووە و له سینگی باوكی داوه و به‌هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
زانیاری تر باس له‌وه ده‌كه‌ن كه دوای به‌ركه‌وتنی گولـله‌كه، هێمن هورمز بە برینداری گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه ناوبراو گیانی لەدەستداوە.
لای خۆشییانه‌وه كه‌سوكاری هێمن هورمز محەمەد ئەمین شوفێره‌كه‌ی ئاكام عومه‌ر گومانیان له‌و زانیارییانه و هۆكاری مردنه‌كه‌ی هه‌یه و پێیانوایه ڕووداوی مردنی كوڕه‌كه‌یان ته‌مومژاوییه و نهێنی شاراوه له پشتییه‌وه هه‌یه.
ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ی هێزی كۆماندۆی كوردستان رۆژی 19ی تشرینی پارساڵ بۆمبێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا ته‌قییه‌وه دوای نزیكه‌ی دوو مانگ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیا، ئێواره‌ی رۆژی 12ی كانوونی یه‌كه‌م گیانی له ده‌ست دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.