Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 15:16

ئه‌مشه‌و له‌ كه‌لار ته‌قه‌ له‌ ماڵی هاووڵاتییه‌ك كراوه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و له‌ شارۆچكه‌ی كه‌لار ته‌قه‌ له‌ ماڵی هاووڵاتییه‌ك كراوه‌ و په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ده‌ڵێت زیاتر له‌ 30 قه‌وانی گولـله‌ له‌به‌رده‌می ماڵه‌كه‌یدا كه‌وتووه‌.

محه‌مه‌د ساڵح له‌ شارۆچكه‌ی كه‌لار له‌ نزیك شوێنی ڕووداوه‌كه‌ پێی ڕاگه‌یاندین: ئه‌مشه‌و له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌ گه‌ڕه‌كی شه‌هیدانی كه‌لار ده‌سڕێژی گولـله‌ له‌ ماڵی هاووڵاتییه‌ك به‌ ناوی (كاروان ره‌شید سه‌مین) كراوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و كه‌سه‌ی گولـله‌كان ئاراسته‌ی ماڵه‌كه‌ی كراوه‌، كه‌سێكی ناسراوی كه‌لاره‌ و هه‌روه‌ها یه‌كێكه‌ له‌ خێرخوازه‌كانی گه‌ڕه‌ك و شارۆچكه‌كه‌ به‌گشتی و خێزانه‌كه‌شی مامۆستایه‌ له‌ یه‌كێك له‌ قوتابخانه‌ ناحكوومییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.

په‌یامنێرمان كه‌ چۆته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌، ئاماژی به‌وه‌ دا كه‌ زیاتر له‌ 30 قه‌وانی گولـله‌ له‌به‌رده‌می ماڵه‌كه‌ی كاروان ره‌شید سه‌مین كه‌وتووه كه‌ له‌لایه‌ت ته‌قه‌كه‌ره‌كانه‌وه‌ ئاراسته‌ی ماڵه‌كه‌ی كراوه‌.

به‌گوێره‌ی كه‌سانی نزیك له‌ ڕووداوه‌كه‌ و شایه‌دحاڵه‌كان، هۆكاری ته‌قه‌كان له‌سه‌ر كێشه‌ی دروستكردنی مزگه‌وتێك كراوه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌قه‌كه‌ره‌كان و هۆكاره‌كه‌ی ده‌ست پێ كردووه‌.

وێنه‌ی كاروان ره‌شید سه‌مین ئه‌و هاووڵاتییه‌ی ته‌قه‌ له‌ ماڵه‌كه‌یان كراوه‌:-

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.