Erbil 38°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 07:42

به‌م به‌یانییه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6.3 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ وڵاتێك ڕووی دا

کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6.3 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ شارێكی وڵاتی ژاپۆن ڕووی دا و تا ئێستا زانیاری له‌سه‌ر ڕوودانی كاره‌سات و یاخود زیانی گیانی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

میدیاكانی ژاپۆن بڵاویان كرده‌وه‌: بوومه‌له‌رزكه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ شاری ئیشیكاوا له‌ رۆژئاوای ژاپۆن ڕوویداوه‌ و گوڕی له‌رزینه‌كه‌شی 6.3 بووه‌ به‌ پله‌ی ڕێخته‌ر.

ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه‌ حكوومه‌تی ژاپۆن تا ئێستا ئاگاداری و هۆشداری له‌ دروستبوونی تسۆنامی به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

حكوومه‌تی ژاپۆن تا ئێستا هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر بوونی زیانه‌كان و ئه‌گه‌ری دروستبوونی مه‌ترسی تسۆنامی له‌ وڵاته‌كه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌.

ئه‌وه‌ی ئێستا هاووڵاتییانی ئیشیكاوا و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری نیگه‌ران كردووه‌ مه‌ترسی دروستبوونی كاریگه‌ری بوومه‌له‌رزه‌كه‌یه‌ له‌سه‌ر وێستگه‌ی ئه‌تۆمی شاره‌كه‌ و هه‌روها وێستگه‌ی كاشیوازاكی – كاریوا كه‌ ده‌كه‌وێته‌ شاره‌كه‌، له‌مباره‌یه‌وه‌ حكوومه‌ت دڵنیایی داوه‌ته‌ هاووڵاتییان كه‌ زیان به‌ وێستگه‌كان نه‌گه‌یشتووه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.