به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هه‌ردوو رۆژه‌كه به‌راورد به رۆژانی ڕابردوو گه‌رم ده‌بن.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵەهەور، پله‌كانی گه‌رماش بەرزتر دەبێت بە 1 تــا 3 پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ پێنجشه‌م.
ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووی شاره‌كان، كه‌شناسی ئاماژه‌ی دا: ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور، هه‌روه‌ها پلەکانی گەرماش بەرز دەبێتەوە بە نزیکەی 2 تــــا 3 پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ هه‌ینی.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئاراسته‌ی با به‌ره‌و باكوری خۆرئاوای هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و خێراییه‌كه‌شی له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 31 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 28 پلەى سیلیزى
دهۆک: 30 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 35 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 29 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 31 پلەى سیلیزى
سۆران: 27 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 36 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.