Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 08:17

ڕێنمایی نوێ بۆ ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له‌ پاڕكی سامی عه‌بدوڕه‌حمان ده‌ركرا

کوردستان TV
100%

فه‌رمانگه‌ی پاڕكی سامی عه‌بدوڕه‌حمان له‌ شاری هه‌ولێر چه‌ند ڕێنماییه‌كی نوێی بۆ ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له‌ پاڕكه‌كه‌یان ده‌ركرد.

بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ر گه‌نج و كچێك پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری بكه‌ن و بیانه‌وێ ئاهه‌نگه‌كه‌یان له‌ پاڕكی سامی عه‌بدوڕه‌حمان ئه‌نجام بده‌ن، ده‌بێت ئه‌م ڕێنماییانه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن:-

1-  پێویستە پێش ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگه‌كه‌، مۆڵەت لە فەرمانگەی پارکی سامی عەبدوڕەحمان وەربگیرێت.

2-  ده‌بێت ناسنامە لە لای لێژنەی پەیوەندیدار بەجێ بهێڵرێت، دواتر پابەندی ڕێنوێنییەكان بێت و گشت کەلوپەلەکانی پارك بپارێزرێ.

3-  هێنانی سەماعە و دی جەی و یاریی ئاگرین بۆ نێو پاڕكه‌كه‌ به ‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك قەدەغەیە.

4-  به‌ڵام هێنانی ئاو و شیرینی و خواردنەوە گازییەکان بۆ نێو پاڕك ڕێگەپێدراوە.

5-  دوای به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگه‌كه‌ و لە کۆتاییدا ده‌بێت پەیوەندی بە لێژنەی تایبەتمەند بە فەرمانگەكه‌ بكرێت بۆ پشکنینی شوێنەکە، بۆ ئەوەی دڵنیابن لە پاک و خاوێنیی شوێنەکە.

فه‌رمانگه‌ی پاڕكی سامی عه‌بدوڕه‌حمان جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ سەرپێچیکردنی ئەم ڕێنوێنییانە له‌ ئاهه‌نگه‌كانی هاوسه‌رگیری له‌نێو پاڕكه‌كه‌ سزای کارگێڕی و یاسایی لەگەڵ دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.