سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی سێ چه‌كداری داعش كه له‌نێو مۆڵگه‌یه‌كدا خۆیان حه‌شاردابوو له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی جنێف له باشووری رۆژئاوای شاری مووسڵ، هاتنه كوشتن.
ڕاگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی بڵاوی كرده‌وه: دوای وه‌رگرتنی زانیاری به بوونی مۆڵگه‌یه‌كی داعش له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی جنێف له باشووری رۆژئاوای شاری مووسڵ، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هێزه‌كانمان چوونه شوێنی بوونی مۆڵگه‌كه.
بڵاویشی كرده‌وه: مۆڵگه‌كه‌ی داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی گه‌ماڕۆدرا و دوای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه، توانرا سێ چه‌كداری داعش له‌نێو مۆڵگه‌كه بكوژن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوێنێ پێنجشه‌میش فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق له وادی شا له سنووری شاری كه‌ركووك مۆڵگه‌یه‌كی چه‌كدارانی داعشیان كرده ئامانج و به‌هۆیه‌وه سێ چه‌كداری داعش له‌ناوبران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.